بەبێ بەکارهێنانی شامپۆ و ئاو قژت پاکبکەرەوە
December 29, 2016
رەنگا و ڕەنگ
بۆ ئەوەی لەم کێشەیە ڕزگار بێت و بەبێ شتنی قژت خاوێنی بکەیتەوە و ڕێگەنەدەیت ئەو چەوریە بە قژتەوە دەربکەوێت، ئەوا دەتوانیت ئەم رێگایە بەکاربهێنیت و بچیتە ناو چێشتخانەکەت و کەمێک سرکەی سێو بهێنە و کەوچکێک بیکاربۆناتی سۆدەی تێبکە.
پاش تێکەڵاوبوونی بیدە لە هەموو بەشەکانی قژت و مەساجی پێبکە و دواتر وشکی بکەرەوە، بەم شێوەیەش پیسیەکانی قژت لادەچێت و خاوێن دەبێتەوە.
بەڵام ئەو خانمانەی قژیان چەورە لەگەڵ ئاوێتەکە کەمێک بۆدرەی منداڵی تێکەڵ بکەن پاشان بەکاریبهێنن، چونکە زەیتی سەرت هەڵدەمژێت و لەهەمانکاتدا ئەم رێگایە وەک ماسکێک وایە و سوودی بۆ قژت هەیە.
خەندان
