جلەكانی بە (6) كاتژمێر لەبەر دەكات

جلەكانی بە (6) كاتژمێر لەبەر دەكات
مرۆڤ هەر یەكە بە پێی حەز و خواستی خۆی پۆشاك و جل لەبەر دەكات، هەر یەكەش بەپێی نەریت و دەوروبەری خۆی جۆرە شێوازێكی جلێك هەڵدەبژێرێت، جار جارەش گۆڕانكاری دەكات، بەڵام لەو سنوورە دەرناچێ كە بۆخۆی داناوە، هەندێك خەڵك هەن ئەوەندە گرنگی بە جل و بەرگ دەكەن، تەنانەت ماوەیەك بە خۆیانەوە خەریكی جل لەبەر كردن دەبن تا خۆیان حازر دەكەن، كەچی هی كەس ناگات بەو پیاوە هیندستانییە، كاتێك جلەكەی لەبەر دەكات، دەبێ (6) كاتژمێر دابنێ تا خۆی حازر دەكات، ئیدی ئەگەر چاوەڕێ ئەو پیاوە بكەی، لە سەرما رەق دەبیەوە ! ئەو پیاوە ناوی (دیڤۆی سەكیڤاتار ماونی)، درێژی جلەكانی دەگاتە (645) مەتر، هەر هەمووشی لە خۆی لوول دەدات، ئەو پیاوە نزیكەی (16) ساڵە ئەو جلە لەبەر دەكا، هەموو رۆژێك تا جلەكانی لەبەر دەكات چارێگە رۆژێك بە خۆیەوە خەریك دەبێت.
Top