چاكێتی پاڵتۆ سەرنج راكێشت دەكات

چاكێتی پاڵتۆ سەرنج راكێشت دەكات
كچان لە وەرزی زستان هەردەم جلی نایاب هەڵدەبژێرن، تا گەرم و گوڕ و پۆشتە بن، هەم جوانیان دەكات و هەمیش لە سەرما دەیانپارێزن، لەو وەرزە چەشنێك جل دێنە كایەوە، هەندێكیان بە دڵی كچانە و ئەوانەی دیكەش ناچارن لەبەر سەرما لەبەریان بكەن، بەڵام هەندێ جل هەن، ئەوەندە جوان و سەرنج راكێشن، ئەگەر هەر كچێك یان خانمێك دەیەوێ بەرچاو بێت، با چاكێتێكی درێژ لەبەر بكات، پاڵتۆی جاران و ئێستاش بە چاكێت ناسراوە، چاكێتی درێژ لەو جلانەیە كە بەژن و باڵای كچان و خانمان گەورەتر و درێژتر نیشان دەدات، بە تایبەت ئەگەر بە لەگەڵ پانتۆڵێكی كاوبۆی جینز لەبەری بكەیت، ئیدی هەر خۆت شۆخ و شەنگی لەبەرچاوی دەوروبەر، دوو جۆرە شێوازی ئەو چاكێتانە هەن، یەكێكیان دووگمەدارن و ئەوەی دیكەش بێ دوگمەیە، بەڵام دووگمەدارەكان سەرنج راكێشتر و جوانترن، دەمێنێتەوە باسی رەنگی ئەو چاكێَتە بكەین، كە ئەوەش بەپێی خواستی ئەو كچە یان ئەو خانمە بەندە كە حەزی بە چ رەنگێكە، بەڵام زیاتر رەنگی : سوور، قاوەیی، رەساسی، شین و نیللی و سەوز بۆ وەرزی زستان جوانن.
Top