كات سۆلیڤیان، ئەو كچەیە كە نیازی وابوو خانووێك بكڕێت كە لەیەكێك لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بانگەشەی بۆ دەكرا، دوای ئەوەی خانووەكە بە دەست دەهێنێت كە دەكەوێتە نزیك دەریاچەی (سوایتەر) لە ناوچەی (وودستۆك)و مێژووی دروستكردنی بۆ ساڵی (1840) دەگەڕێتەوە، كەچی رەنگی خانووەكە لەو كاتەوە رەنگاوڕەنگە هاوشێوەی پەلكەزێڕینەیە. ئەوەی جێی سەرسوڕمانە ئەوەیە كە ئەو هەموو رەنگە لەو كاتەدا لەكوێ و چۆن پەیدا كراوە، نزیكەی (10) جۆرە رەنگ لەخانووەكەدا بەكارهێنراوە، ئەویش ماوە ماوە خانووەكە رەنگ دەكاتەوە، ئێستا بۆتە شوێنێكی گەشتیاری و رۆژانە خەڵك سەردانی دەكەن و وێنە لەگەڵ خانووی پەلكەزێڕینەدا دەگرن.