جوانی و شیكیی چاكێتی جینز
December 27, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- هەوڵبدە چاكەتەكەت پڕ بە قەبارەو سایزی جەستەی خۆت بێت، تا شیك دەربكەویت.
- كاتێك چاكێتی جینز لەبەر دەكەیت، هەردەم دوگمەكانی ناوەڕاست و سەر كەمەر دابخە تا جەستەت جوانتر نیشان بدات.
- كاتێك چاكێتی جینز لەبەر دەكەیت، هەوڵبدە پووتیش بپۆشیت، هەروەها ملپێچێكی شیكیش لەمل بكە.
- ژێرەوەی چاكێتی جینز، پێویستە قەمیس، یان بلووزێك بێت، بەڵام نابێت ئەوەندە زۆر بێت كە ببێتە هۆی تێكچوونی شێوەی چاكێتەكە.
- دەتوانی چاكێتی جینز، لەگەڵ عەزییەكی كورت و گۆرەوی درێژ لەبەر بكەیت، هەروەها دەكرێت بەدی و تیشێرتیش لە ژێر چاكێتی جینزدا لەبەر بكەیت.
- كاتێك چاكێتێكی جینزت لەبەرە، هەوڵبدە رەنگی چاكێتەكە لەگەڵ جلەكانی دیكەدا هاوڕەنگ نەبێت، بەڵكو با جیاواز بێت، چونكە ئەو گۆڕانكارییە لە رەنگدا، جوانی و شیكی دروست دەكات.
