زۆر جار بە هۆی كەرەستەیەكی ماكیاژو جوانكارییەوە تووشی كێشە دەبیت، بەتایبەت ئەو كاتانەی كە پێویستت بە كەرەستەیەكەو ئاهێك دەخۆیت لەوەی چۆن هەڵتنەگرتووە. پسپۆڕێكی جوانكاری ئاماژە بۆ ئەو چەند كەرەستەیە دەكات، كە پێویستە هەمیشە هاوەڵت بن و لەلات بن، كە ئەوانەن: سووراو و هێلكاری لێو، ماوە ماوە پێویستت بە تازەكردنەوەی رەنگی لێو و تەختیت دەبێت، بۆیە پێویستە ئەو كەرەستەیەك هەمیشە لەنێو جانتاكەتدا بێت. كرێمی بی بی (BB)، ئەو كرێمەیە كە لە هەموو شوێنێكدا دەست ناكەوێت و گرنگە لەنێو جانتاكەتدا هەبێت، بەتایبەت بۆ تەڕكردنی پێست كە لە هەموو وەرزەكان بەكاردێت. هەروەها ئەو كاتانەی كە هەست دەكەیت لێو و یان شوێنێكی جەستەت وشك بووە، یان بۆنی ناخۆش بووە، بەو كرێمە دەتوانی چارەسەری بكەیت. كەرەستەی لابردنی ماكیاژ، گرنگە ئەو كەرەستەیەت لەلا بێت، هەندێ جار پێویستت دەبێت كە ماكیاژەكەت لابەریت، یان نوێی بكەیتەوە. هەوڵبدە هەردەم كلینكس و كرێمی لادانی ماكیاژت لەلات بێت. شامپۆی وشك، كەرەستەیەكی دیكەی گرنگە بۆ پاككردنەوەو جوانیی پرچت، بەتایبەت كاتێك دەچیتە دەرەوەو پرچت بەر تۆزو خۆڵ و خۆڵبارین دەكەوێت. ئەگەر هیچ كەرەستەیەكیشت لەلا نەبێت، پێویستە ماسكارا لەنێو جەنتاكەتدا هەبێت، تا هەمیشە برژانگ و چاوانت گەش و رازاوە بێت.