جوانترین رووبار و تاڤگەكانی جیهان

جوانترین رووبار و تاڤگەكانی جیهان
لەجیهاندا چەندین شوێنی دڵڕفێن و سەرنجڕاكێش هەن، كە مرۆڤ لەجوانیی ئەو شوێنانە و سەیركردنیان تێر نابێت، بەتایبەت ئەوانەی بەبێ دەستكاریی مرۆڤ، سرووشت دروستی كردوون، وەك تاقگە و رووبارەكان، ئەو ئاوانەی لەكانگا و بناری چیاو كێوەكان دەرژێنە خوارەوە، زاناكان بە جوانكاری سرووشتی دادەنێن. لێرەدا گەشتێك بە نێو كۆنترین و جوانترین رووبارو تاقگەكانی جیهاندا دەكەین. كۆنترین رووباری جیهان دەكەوێتە وڵاتی لوبنان كە بە (باتارا جۆرجی) ناسراوە، ئەو رووبارە لەساڵی (1952) دۆزراوەتەوە، دەگوترێت تەمەنی ئەو رووبارە (160) ملیۆن ساڵ دەبێت، ئەوەش بەپێی لێكۆڵینەوە لەبەردو بەركەوتنی ئاوی رووبارەكەوە زانراوە، هەروەها جوانترین رووبارەكانی جیهانیش بریتین لە: رووباری گاسادالۆر لەكەناری فارۆ، واتەرفێل لەدانیمارك، پاڵاوس لە رووباری سنێك لە ئەمریكا، ئەنجل فاڵس لەمیلفۆرد ساود لەوڵاتی نیوزیلەندا، سێلجالاندس، لەوڵاتی ئایسلەندا. كوردستانیش بێبەش نییە لەو رووبارە جوانانەو سرووشتی كوردستانیش بە دەیان رووبار و تاڤگەی جوانی لەخۆ گرتووە، لەوانە: تاڤگەی گەلی عەلی بەگ كە دەكەوێتە نێوان هەردوو شاری سۆران و خەلیفان بە درێژایی (12) كیلۆمەتر لە نێوان چیای كۆڕەك، (130) كیلۆمەتر لە شاری هەولێرەوە دوورە، بەرزی ئەو تاڤگەیە (800) مەتر لەسەر ئاستی دەریایە، پلەی گەرمیشی نێوان (10 تا 35) پلەی سەدییە.
Top