نمایشی میوە و سەوزە

نمایشی میوە و سەوزە
كاری جوان بەرهەم و ئەنجامی باشی بە دواوەیە، چەندە جیاوازی هەیە ئەگەر سفرەیەكی ناندێن بە جوانی رازابێتەوە لەگەڵ سفرەیەكی شپڕزە، وادیارە لە وڵاتانی جیهانیش ئەو بیرۆكەیە پەیرەو دەكەن كە لە شوێنی فرۆشتنی سەوزە و میوەدا، بە جوانترین دیمەن و شێواز دەیڕازێننەوە تا ببێتە هۆی ئەوەی جێی سەرنجی خەڵك بێت. ئەوەتا لە سوپەر ماركێتێكی تایبەت بە میوە و سەوزە بە وڵاتی سوید، لە دانانی میوە و سەوزەكان شێوەی باڵندەی پەپوولەیان نەخشاندووە، تا دڵی خەڵك وەك پەپوولەیەك بۆ خۆی رابكێشێت، هەروەها لە فرۆشگایەكی دیكەی سەوزە و میوەدا، كە ئەوانیش لە شاری واشنتۆنی ئەمریكییە، بە چەندین شێوازی جیا جیا سوودیان لە جوانی و دیمەنی میوە و سەوزە وەرگرتووە تا تابلۆ و وێنەی جۆراوجۆری لێ بنەخشێنن، خۆزگە لەلای خۆشمان ئەو كارەیان دەكرد تا وەك سیمایەكی جوان بە شوێنی فرۆشتنی كەرەستە و میوە و سەوزە ببەخشن و كوردستانیش كێبركێ ئەو وڵاتانە بكات لە جوانیدا.
Top