هاوشێوەی ئەكتەران و منداڵەكانیان !

هاوشێوەی ئەكتەران و منداڵەكانیان !
پەندێكی كوردی هەیە دەڵێ : دایكە ببینە و دۆتە بخوازە ! ئەو پەندە لەسەر كوڕانیش دەبێت بەڵام دوای بینینی ئەو كۆمەڵە وێنەیەی چەند هونەرمەند و ئەكتەری جیهانی لە بواری سینەمادا، هەندێ جار كوڕێك یان كچێك بە شێوە و رووخساری دەناسینەوە كە كوڕ و كچی كێیە، دەڵێن بە شێوەت دیارە بەو كەسە دەچی، ئەوەتا چەندین ئەكتەری ناوداری جیهانی وێنەی خۆیان و منداڵەكانیان گیراوە، تەنانەت شێوەیان كت و پڕ وەك یەكە، ئەو ئەكتەرانەی منداڵەكانیان وەك خۆیانن ئەوانەن : تۆم هانكس و كوڕەكەی، ئوما تێرمان و كچە جوانەكەی، ویل سمیت و كوڕی كە ئەویش ئەكتەرە، دەیڤید بێكهام وكوڕەكەی كە كوڕەكەی یاریزانە لە یانەی لیدز یونایتیدی ئینگلیزی، مادۆنا و كچەكەی، ریس ویزەرسبوون كچە خنجیلانەكەی، ئەوانە نموونەی ئەو پەندەن كە دەڵێ : ماڵ بە ساحێبی نەچێت حەرامە !
Top