تاتوو ئەو دیاردە تازەیەی ساڵانێكە زۆربەی وڵاتانی جیهانی داگیر كردووە، هەر یەكە بە خواستی خۆی تاتووێكی بۆ خۆی كردووە، تەنانەت زۆربەی ئەوانەی تاتوو دەكەن، شێوەی گیانداران و كەسایەتی جیهانی و هێما و وشەی تایبەت دەكوتن لەسەر لەش و لاریان، كەچی وادیارە ئەو كارە پەرەی پێدراوە و ئیدی ئەو كارە لەلایەن هونەردۆستێكی ئۆكڕانی بەناوی (دیمیتری سامیهۆن)ە، نمایشێكی تایبەتی بە تاتوو كردەوە، كە لە نمایشەكەدا، چەندین وێنە و تابلۆی لەسەر لەش و لاری بەشداربووانی نمایشەكە نەخشاندووە، واتە لە بری ئەوەی وێنە و تابلۆ لەسەر كاغز بكات و تابلۆی زەیتی بكات، بەڵكو لەش و لاری چەند كەسێكی كردە تابلۆی وێنەكێشان، ئەوەی جێگەی سەیرە كە زۆربەی وێنەكان، ئەوەندە بە رێك و جوانی تاتوو كرابوون، كە وەك ئەوەی لەسەر تابلۆیەك وێنەی كێشراوە.