جوانی و پێویستی ئاوێنە لە دیكۆری ماڵەكەت

جوانی و پێویستی ئاوێنە لە دیكۆری ماڵەكەت
هەندێ جار كاتت هەیە و لە ماڵەكەت دێت و دەچی، هەر بیر دەكەیتەوە، ئاخۆ دیكۆری ماڵەكەت چی پێویستە و چۆن جوانتری دەكەی، ئەو بیر كردنەوەیە دەبێتە بیرۆكەیەك تا بەشێكی ماڵەكەت پێی رازاوە بكەیت، هەر كەسێك ئەو كارەشت ببێنێت، ببێتە مایەی سەرنج و جوانی لە دیكۆری ماڵتدا. هەر بۆیە بیرت بۆ ئەوە دەچێ كە گۆڕانكاری لە كەرەستە و دیكۆرەكەت بكەیتەوە، بەڵام زۆر جار گۆڕینی ئەو كەرەستانەی لە پێشوودا بە دڵی خۆت هەڵتبژاردوون، دڵت نایەت بە یەكجاری بیانگۆڕیت، بەڵام دەتوانی بەشێك یان كەرەستەیەكی ماڵەكەت بە جوانترین شێوە بڕازێنتەوە، ئەگەرچی گۆڕانكاریش نەكەی، بێگومان ئاوێنە لە زۆربەی دیكۆری ماڵەكەتدا هەیە، دەتوانین سوود لە دیكۆری ئاوێنەكاندا وەربگریت، بۆ نموونە دەتوانی چوارچێوەی ئاوێنەكە بە چەندین كەرەستەی جۆراوجۆر بڕازێنێتەوە، دانانی ئاوێنە لە ماڵەكەت دیكۆری ماڵەكەت جوانتر دەكات، هەروەها دەبێتە رەنگدانەوەی رووناكی، ئەگەر ئاوێنە لە هەر بەشێكی ماڵەكەت هەبێت، گەر نیمچە رووناكییەكی بەربكەوێ، ئیدی رووناكییەكە بڵاوە پێدەكات و دەوروبەر و بەرامبەری خۆی زیاتر رەوشن دەكات.
Top