وەك دەزانین زۆربەی كەشتییەكانی جیهان بۆ گواستنەوەی مرۆڤ و كەرەستە و كەلوپەل بەكاردەهێنرێن، هەندێكی دیكەش بۆ مەبەستی گەشت و سەفەر دروستكراون، بەڵام ئەو كەشتییە زەبەڵاحەی دەیبینن نە بۆ كەرەستەیەو نە بۆ گەشتە، بەڵكو بەندیخانەیەگە و لەساڵی (1990) دوای ئەوەی ئەمریكا ئەو كەشتییەی لەوڵاتی بەریتانیا كڕی، دواتر كەشتییەكەیان كردە بەندیخانە، ئەو كەشتییە ناوی (ڤێرنۆن)ـەو لە كەنداوی (ریكێرس) نزیك شاری نیویۆرك جێگیر كراوە، نزیكەی (3800) بەندكراوی تێدایەو پێكهاتووە لە (1967) ژوور، درێژییەكەشی دەگاتە (80) مەتر.