كورتترین یاریزانی تۆپی سەبەتە ببینە

كورتترین یاریزانی تۆپی سەبەتە ببینە
هەموو دەڵێن كە یاریزانی تۆپی سەبەتە دەبێ بەژن و باڵا درێژ بن، تا بە جوانی یاری بكەن و دەستیان بگات بە سەبەتەی گۆڵ، تەنانەت زۆربەی بەژن و باڵای یاریزانانی ئەو یارییە لە (2) مەتر كەمتر نییە، بە دەگمەن دەبینرێت ئەگەر یاریزانێكی كورتی تێدا بێت، بەڵام لەلایی (جامانی جۆنسون) ئەو یاسایە راست نییە و بەڵكو تێروانینێكی دیكەی هەیە، باڵای جۆنسۆن ئەوەندەی نیوەی باڵای یاریزانەكانی ئەو یارییە دەبێت، كەچی بەهرە و لێهاتوویی یاری كردنی، وای كردووە كە ئەویش هاوشێوەی یاریزانە باڵابەرزەكان ببێتە یەكێك لە باشترین یاریزانەكانی یانەی نیویۆرك، درێژی باڵای دەگات نزیكەی مەترێك، بەڵام لە یاریكردن بە توانایە و دەتوانێ لە دوورەوە گۆڵ تۆمار بكات و تۆپەكە بخاتە ناو سەبەتەی گۆڵەوە، ئەوەتا لە چەندین وێنەی جیاجیادا، لەگەڵ یاریزانەكانی گرتووە، تەنانەت ئەوەندەی نیوەی باڵای ئەوانی دیكە دەبێت.
Top