ریساكانی هەڵبژاردنی جەنتای دەست بزانە

ریساكانی هەڵبژاردنی جەنتای دەست بزانە
- جەنتای شێوە ورد و بچووك، بۆ ئەو خانمان و كچانەیە كە جەستەیان پڕە و گەورەن، چونكە تا چەند لەش و لاریان گەورە بێت، بەڵام وردی جەنتاكە لەگەڵ جەستەیان دەگونجێت.
- جەنتای شێوە ناوەند، ئەو كچانەی جەستە و لەش و لاریان نە قەڵەوە و نە وردە، هەموو كچێك لەش و لاری خۆی دەناسێت لە گەورە و وردیدا، هەربۆیە بە دەست هەڵگرتنی جەنتایەكی لەم جۆرە لەگەڵ شێوەیان رێك دەبێت.
- جەنتای گەورە، ئەو كچانەی وردن و لەش و لاریان پڕە، دەتوانن ئەو جۆرە جەنتایە لە دەست هەڵبگرن، چونكە دیمەنی جەنتاكە مایەی سەرنجە و ئیدی زیاتر لایەنی بەرامبەر سەرنج ناداتە لەش و لارت.
- ئەو كچانەی دەستیان درێژە، كە وا هەست دەكەن لە چاو دەستەخوشك و هاوەڵەكانیان دەستیان درێژترە، وا جوانە جەنتایەكی بچووك بە دەستەوە هەڵبگرن، ئەوانەشی دەستیان ورد و كورتە، چاكترە جەنتایەكی گەورە بەدەستەوە هەڵبگرن.
Top