پیشانگای كەرەستەو وێنە بۆ خواردن

پیشانگای كەرەستەو وێنە بۆ خواردن
لەپیشانگا و گەلەرەییەكانی هونەریدا، وێنەو تابلۆ و كەرەستەو پەیكەری جۆراوجۆر نمایش دەكرێن، بە مەبەستی تێگەیشتن لەمانا و رەواڵەتی بەرهەمەكان، ئەو وێنەو پەیكەرو كەرەستانە لەلایەن وێنەكێش و پەیكەرتاشان دروست دەكرێن و تەنیا بۆ نمایشە، بەڵام دواجار لەپیشانگاكان ئەو كەرەستانەی دانراون، دەكرێت نۆش بكرێن و ببنە خواردنی ئامادەبووان و میوانان. وێنەگرێك بە ناوی (ماگا سمیند)و ئامادەكاری خواردن (كیم مۆریە) لە وڵاتی فەڕەنسا، سەیرترین پیشانگای پەیكەرو كەرەستەی خوادەمەنییان كردەوە، چەندین پەیكەرو وێنە و تابلۆیان ئامادە كردووە، زۆربەشیان مانادارن و گوزارشت لە فكرێك دەكەن، دوای ئەوەی نمایش دەكرێن، لەكۆتایی پیشانگاكە، میوانان و ئامادەبووان دەتوانن ئەو كەرەستە و تابلۆ و نمایشانە بكەن بە ژەمێكی شیرینی خواردن و نۆشی بكەن.
Top