رێكخرانی ئاهەنگ و زەماوەند، رۆژ لەدوای رۆژ بیرۆكەی جوانترو ناوازەتر بۆ ئاهەنگەكانی هاوسەری دادەنێن، تا چەند بیرۆكەكەیان جوانتر بێت، دەبێتە جێی سەرنجی خەڵك و بووك و زاواكان، بەڵام ئەوەی لەوڵاتی تایلەند دەبینرێت، جۆرێكی دیكەی رێوڕەسمی ئاهەنگەكانی هاوسەرییە، لەكوردستان زیاتر لەهۆڵەكان و شوێنی گشتی و مەزرەعەدا ئاهەنگی هاوسەری دەگێڕدرێت، كەچی ئەوەی لە شاری (فراكۆر)ی ئەو وڵاتە دەگوزەرێ، شێوازێكی سەیری زەماوەندی هاوسەرییە، لە ژێر ناوی ( بەیەكەوە تا مردن)، هەر یەكە لە بووك و زاوایان خستۆتە ناو دارەبازە (تابووت)، لەوێدا رۆژی ئاهەنگی بە پاڵكەوتن و دانیشتنەوە بەڕێ دەكەن. بە بیرۆكەی خۆیان ئەو هەنگاوە دەبێتە سەرەتای هێنانی خۆشی و كامەرانی بۆ هەر یەك لە بووك و زاوا، هەروەك پیاوی بووزی ئەو وڵاتە ئاماژەی پێداوە، كە ئەوە یەكەمین كاری وا سەیر نییەو چەندین رێوڕەوسمی دیكەی سەیرتریان ئەنجام داوە.