سەرمای وەرزی زستان هەندێ جار نەك تەنیا جوانیی ماكیاژ تێكدەدات، بەڵكو پێستیش تووشی قلێشان و چرچی دەكات، بەتایبەت لێوەكان كاتێك بەر سەرما دەكەون، ئیدی جوانی خۆیان لەدەست دەدەن. هەر وەك پسپۆڕی جوانكاری (رێنیە كۆگ)ی ئەڵمانی دەڵێ: چاكترە لێوت لەسەرما بپارێزیت، لەوەی چارەسەری بكەیت. بۆ پاراستنی لێوت لەسەرمادا پێویستە كرێمی تەڕكردن بەكاربهێنیت. هەمان پسپۆڕ ئەو رەنگانە بۆ لێو دیاری دەكات كە لەو وەرزەدا رەنگەكانیان باون، وەك: سوور، قاوەیی، سەوزی ترێ، رەش و پەمەیی، بەڵام ئەو رەنگانەی لەو وەرزەدا بەكاردێن بریتین لە: رەنگە تۆخەكان، بەتایبەت قاوەیی تۆخ و بریقەدار، سووری تۆخ، سووری كلاسیك، هەروەها رەنگی پەمەیی كاڵ و تۆخ بەكاردەهێنرێت، ئەگەر بۆ كەشی دەرەوە بێت، پێویستە پەمەیی تۆخ بەكاربهێنیت، ئەگەر بۆ شوێنی داخراو و هۆڵ بێت، دەبێ رەنگی پەمەیی كاڵ بەكاربهێنیت، بۆ ئەوانەی حەز بە رەنگی سوور دەكەن، دەتوانن رەنگی سووری فەراولە هەڵبژێرن.