زۆربەی ئافرەتان لەجوانیی خۆیان رازی نین، هەر بۆیە خۆیان دەدەنە دەست نەشتەرگەریی جوانكاری تا شێوەیان بگۆڕێت، یان گۆڕانكاری لە روخسار و بەشێكی دەم و چاویان بكەن، بەڵام هیچ كامەیان وەك ئەو ئافرەتە سویدییە نییە، كە هەموو روخساری بۆ شێوەیەكی كارتۆنی گۆڕێوە، تەنانەت زیاتر لە (19) جار نەشتەرگەریشی كردووە. ئەو ئافرەتە ناوی (پیكسی فوكس)ـەو بۆ كەمكردنەوەی سایزی كەمەری (6) پەراسووی خۆی دەرهێناوە بۆ ئەوەی ببێتە خاوەن باریكترین ناوقەدو كەمەر، تائێستا بڕێ (120) هەزار دۆلاری لەنەشتەگەری و جوانكاری جەستەی سەرف كردووە، وێڕای ئەو هەموو هەنگاوانە هێشتا جەستە و روخساری خۆی بەدڵ نییە، نیازی وایە كاری زیاتر بكات و تەنانەت ئامادەیە تا (100) نەشتەرگەری جوانكاریش بكات، تەنیا بەو مەبەستە بگات كە خۆی دەخوازێت.