چۆن دەبیتە خاوەن پێستێکی جوان و سەرنجڕاکێش؟

چۆن دەبیتە خاوەن پێستێکی جوان و سەرنجڕاکێش؟
ڕەنگە خانمان چه‌ندین کرێم بەکاربهێنن ڕۆژانە بۆ ئەوەی ببنە خاوەن پێستێکی جوان و پاک و سەرنجڕاکێش، بەڵام دەکرێت بەبێ بەکارهێنانی کرێم و لەڕێگای چه‌ند جۆری خواردن و خواردنەوەیەکەوە ببیتە خاوەنی پێستێکی خاوێن و جوان سەرنجڕاکێش.

1-خواردنی میوه‌کانی وه‌کو ئه‌نه‌ناس و کیوی که‌ دەوڵمەندە بە ڤیتامین سی، دژی چرچبوونی پێست کارده‌کات و سوودی زۆری هه‌یه‌ بۆ پێست.

2- زۆرخواردنەوەی ئاو گرنگە، ڕاسته‌ ئاو میوه‌ نییه‌ به‌ڵام سودێکی زۆری هه‌یه‌ بۆ پێست، رۆژانه‌ په‌رداخێک ئاو بخۆره‌وه‌ پاش هه‌ستانت له‌خه‌و.

3-ماسی بڕێکی زۆر له‌ ئۆمیگا 3 تێدایە، که‌ سودێکی زۆری هه‌یه‌ بۆ پێست و له‌ش بەگشتی.

4-گێزه‌ر دژی چرچبوونی پێست کارده‌کات، پڕه‌ له‌ ڤیتامین ئه‌ی که‌ بۆ له‌ش و پێست سوودێکی زۆری هه‌یه‌.

5-قەرنابیت سودی هه‌یه‌ بۆ پێست، چونکه‌ ڤیتامین سی و ئی تێدایه‌، که‌ به‌ هه‌ردووکیان خانه‌کانی پێست ده‌پارێزن بەتایبەتی لە تیشکه‌کانی خۆر.


خەندان
Top