خانووێك لە شێوەی كتری چا

خانووێك لە شێوەی كتری چا
خانوو لە شێوەی كتری چا، بیرۆكەی ئەو هونەرمەندە پیرە چیینیەیە كە ناوی (جۆ یۆزی)یە، خۆی خەڵكی هەرێمی گوانۆنگە تەمەنی (64) ساڵە و تەنیا بیری لەلای دروست كردنی شتی سەیرە، لە دواهەمین كارەكانی بیرۆكەی دروست كردنی خانووێكی تایبەت بە خۆیەوەی هەیە كە لە دوورەوە وادەزانی كترییەكی چا خواردنەوە دەبینی، بەڵام ئەگەر نزیك بیتەوە دەتوانی بچیتە ژوورەوە و لەناو كتری چایەكە بژی، بیرۆكەی ئەو كارەی لەوە هاتووە، كە ئەو پیاوە حەزی بە چایە و بە بەردەوامی چا دەخواتەوە، وەك وەفایەك بۆ كترییەكەی كە ساڵانێكە هەیەتی، ئەویش ئەو كارەی كردووە تا زیاتر چای لەبەر چاوی بە تامتر و خۆشتر بێت.
Top