سەیرترین نمایشی جل و بەرگ

سەیرترین نمایشی جل و بەرگ
لە سەرەتا و كۆتایی هەر ساڵێكدا چەندین نمایشی جۆراوجۆری جل و بەرگ پێشكەش دەكرێن، بە مانای ئەوەی جل و بەرگی سەرەتای ساڵ و كۆتایی ئەو ساڵەش دیاری بكرێت. ئەمجارەیان لە سەیرترین نمایشی جل و بەرگیان كردەوە، كە جێگەی سەرنج و بایەخی هەمووانە، ئەوەتا لە شاری سیدنی لە وڵاتی ئوستڕاڵیا، نمایشێكی گەورەی جل بۆ مراوی كرایەوە، ئەو نمایشە تایبەتە بە ناوی (جەژنی شای ئوستڕاڵیا)یە، كە نزیكەی (14) رۆژ بەردەوام دەبێت، هەموو ساڵێك بە نیو مانێگ بەر لە جەژنی سەی ساڵ ئەو نمایشە دەكرێتەوە و ساڵانە نزیكەی (900) هەزار كەس سەردانی دەكەن، ئەوەی جێگەی سەرنجە هەر مراوییەك جۆرە جلێكی جوانی لەبەر كراوە، لە نێو گۆڕەپانێكدا دانراون، خەڵكیش دەتوانن ئامادەی نمایشەكە بن و وێنەی یادگاری لەگەڵ ئەو نمایشكارە مراوییانە بگرن.
Top