مۆم لە دیكۆری ماڵ

مۆم لە دیكۆری ماڵ
هەر بەشێكی دیكۆری ماڵ، پێویستی بە ئاگاداری و نوێ كردنەوەیە، كابانی ماڵیش دەتوانی سوود لە هەموو كەرەستە و پێداویستییەكانی ماڵ وەربگرێت، تا دەتوانی دیكۆری ماڵەكەت جوان بكە، تەنانەت هەندێك جار بە كەرەستەیەكی بچووك، دەتوانی دیكۆری ماڵەكەت ئەوەندە جوان بكەیت، ببێتە جێگەی سەرنجی هەمووان، بۆ نموونە: ئەگەر مەركانێكی بچووك دابنێت لە هەر قوژبنێكی ماڵەكەتدا، دیكۆرەكەت جوانتر دەكات، یان ئەگەر كاتەكە شەو بێت، تەنیا بە دانانی مومێك لە هەر بەشێكی ماڵدا، دەبێتە رووناكی و دیمەنێكی رۆمانسی و سەرنج راكێش. جوانی موم لەوەدایە كە هەم دیكۆری خۆی جوانە، هەمیش ماڵەكەت رووناك دەكاتەوە بە رووناكییەكی كز و نەرم، كە هەستێكی خۆش و جوانت پێدەبەخشێ و لەگەڵ ئەوەش گۆڕانكاری بەسەر دیكۆركەتدا دەهێنێت.
Top