هەموو ئێكسسوارێك جێگەی بایەخی خانمان و كچانە، تۆش دەتوانی كۆمەڵێك ئێكسسواری جۆراوجۆرت هەبێ، چونكە هەندێ جار ئەو جوانییەی لە ئێكسسوارێك دەستت دەكەوێت، رەنگە بە ماندووبوونی چەندین هەنگاوی دیكەدا بۆت نەبێت. پێشتر ئێكسسواری ورد و بچووك باو بوو، كەچی ئێستا شێوازی دیكە دەركەوتووە، كە بە هیچ جۆرێك ئەوانەی پێشوو لەبەر ناكرێن، ئەو ئێكسسوارەی خانمان پێوەی سەرسامن و هەردەم هاوەڵەن لەگەڵ یەكتر، ئەو ئێكسسوارە (ملوانكە)یە، زۆربەی خانمان ئەگەر هیچ نەبێ لە ماڵەوە ملوانكەیەكی بچووكیان لە ملە، ئەی ئەگەر ویستیان بچنە سەردان و ئاهەنگێك پێویستیان بە چ جۆرە ملوانكەیەك دەبێت ! لە مۆدەی ئێستادا، زیاتر ملوانكەی قاش گەورە باوی هەیە، زۆربەی كچان و خانمان ئەو جۆرە لە مل دەكەن، بەهۆی گەورەیی قەبارە و قاشی خشل و مرووی ئەو ملوانكەیە، ئیدی شێوەی بەرچاوە كاتێك لە ملی خانمان دەبێت، هەڵبەت بەرۆكی خانمان بە باق و بریقەی ملوانكەكە رەنگ دەداتەوە، هەر بۆیە وا جوانە خانمان لە مەودوا ملوانكەی لەم جۆرە لە ملیان بكەن تا زیاتر رازاوە بن.