نمایشی وێنەو وێنەكێشان هەر تەنیا لەگەلەری و سەر كانڤاس نین، بەڵكو ئێستا شێوازێكی دیكەی گرتووەو مۆدێكی دیكەش پەیدابووە، ئەویش لە ناو لەپی دەستە، وەك بەرهەمەكانی ئەو خانمە هونەرمەندە (سڤیتلانا كۆسۆلۆڤ) كە لەشاری مۆسكۆی رووسیا دەژی، تا ئێستا خاوەنی چەندین نمایش و تابلۆی ناو لەپی دەستە، بەڵام بەهۆی شووشتن و پاككردنەوەی دەستەكان، نمایشەكانی بۆ ماوەیەكی كاتییە، زۆربەی كارەكانی گوزارشت لەوێنەی سرووشتی و مرۆڤ و كەسانی ناودار و ئاو و دەریا دەكات.