لەم زستانەدا ئەم جۆرە چاکەتانە بپۆشن

لەم زستانەدا ئەم جۆرە چاکەتانە بپۆشن
ماڵپەڕە مەگەزینە جیھانییەکان، کۆمەڵێک وێنەی چاکەت و قەمسەڵەی ئافرەتانیان بڵاو کردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو شێوازانە بۆ زستانی ئەمساڵ مۆدێلە.ئەمساڵ مۆدێلی چاکەت و قەمسەڵە جیاوازن و یەک شێوەیان نییە، بە پێی ئەو وێنانەش، کە لە ماڵپەڕە مەگەزینە جیھانییەکاندا بڵاو دەکرێنەوە، زستانی ئەمساڵ، ئافرەتان زیاتر چاکەتی درێژ دەپۆشن، بۆیەش لە جۆرەکانی دیکە زیاتر، فرۆشیان لە بازاڕە ئۆنڵایەنەکاندا ھەیە.ئەو وێنانەی لێرەدا خراونەتە ڕوو، بەشێک لە شێوازی چاکەتی زستانەیە، کە بۆ ساڵی 2016 ئەم شێوازانە زیاتر بایەخیان پێ دەدرێت، ھەروەھا ئەمساڵ ئافرەتانی ئەورووپا و ئەمەریکا، زیاتر ئەم جۆرە چاکەت و قەمسەڵانە دەپۆشن.
Top