بۆ ئەو کەسانەی میوە کەم دەخۆن
December 13, 2016
رەنگا و ڕەنگ
مۆز باشترینه و برێكی زۆر ڤیتامین ئی و ئه‌ی تێدایه، ده‌كرێت مۆز له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك هه‌نگوین یان كه‌وچكێك شیر تێكه‌ڵ بكه‌یت، بۆ ماوه‌ی 10-20 خوله‌ك بیده‌یت له پێست دواتر به ئاوی سارد بیشۆ، ده‌بینیت چۆن ورده ورده پێستێكی ئاوریشمیت ده‌بێت.
ئه‌نه‌ناس كاریگه‌ریه‌كی جادووی هه‌یه، ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی خانه مردووه‌كانی پێست و نوێ كردنه‌وه‌ی، ده‌كرێت ئاوی ئه‌ناناس و زه‌یتی زه‌یتون تێكه‌ڵ بكه‌یت بەڵام زه‌یته‌كه‌ی با كه‌متر بێت، دواتر بۆ ماوه‌ی 5-10 خوله‌ك بیده له‌پێست و به ئاوی سارد بیشۆ.
شیللك یه‌كێكی تره له پێكهاته به‌سوده‌كان بۆ پێست، ده‌توانی 3 شیللك و كه‌وچكێك ئاوی گوڵ تێكه‌ڵ بكه‌یت له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك ئاوی لیمۆ، دواتر بیده له پێست بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی خانه مردووه‌كان و گه‌شانه‌وه‌ی پێست، یاخود ده‌توانی هه‌ر به‌ته‌نیا شیلك به‌كاربێنیت بۆ پێست بۆ ماوه‌ی 15-30 خوله‌ك دواتر شتنی به ئاوی شله‌تێن.
كیوی به‌سوودە چونكه به‌رگری پێست به‌هێز ده‌كات، ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی كانزای و ڤیتامین ئی چاره‌سه‌ری خورانی پێست ده‌كات و هەستیاری ناهێلێت، ده‌توانیت له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك ماست تێكه‌لی بكه‌یت و بیده‌یت له پێست بۆ ماوه‌ی 15-20 خوله‌ك دواتر به ئاوی شله‌تێن بیشۆیت.
سێ‌و كه یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی به‌رهه‌می كۆلاجینی پێست به‌رز ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی گه‌شانه‌وه و بریقه‌داركردنی پێست ده‌دات ده‌كرێت به‌ته‌نیا یان له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك هه‌نگوین و ئاوی گوڵ و سیری عه‌جه‌م تێكه‌ڵ بكه‌یت و بیده‌یت له روخسار.
توێكڵی پرته‌قاڵ یان لیمۆ پێكهاته‌یه‌كی به‌سوده، ده‌توانیت بیهاریت و له‌گه‌ڵ كوپێك ماست و كه‌وچكێك هه‌نگوین و زه‌تی زه‌یتون تێكه‌ڵی بكه‌یت و بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك بیده‌یت له پێست و به ئاوی سارد بیشۆیت، چاره‌سه‌ری زیپكه‌ی روخسار ده‌كات و پێست ده‌گه‌شێنێته‌وه.
ماسكی قۆخ و قه‌یسی بۆ پێست به‌سوده، ده‌توانیت تێكه‌ڵی بكه‌یت له‌گه‌ڵ 3 كه‌وچك هه‌نگوین یان به‌ته‌نیا بیده‌یت له روخسار بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك و دواتر به ئاوی گوڵ بیشۆیت، ئه‌مه‌ش باشترین ماسكه بۆ پێستی وشك.
خەندان
