ساڵانە بۆ یادكردنەوەی پیاوانی ئایینی كریستیان (پاتریك)ی فەڕەنسی، لەچەندین وڵاتدا كە رووباریان بەنێودا تێپەڕ دەبێ، رووبارەكە سەوز دەكەن، یەكێك لەو شارانەش كە هەموو ساڵێك ئەو بۆنەیە دەكاتەوە، شاری شیكاگۆی ئەمریكایە. سەرەتای ئەو نەریتە بۆ ساڵی (1962) دەگەڕێتەوە، بۆ یەكەمین جار رووباری شیكاگۆیان بە دەرمانێكی پاككردنەوەی رووبارەكە سەوز كرد، ئیدی لەو رۆژەوە و هەموو ساڵێك رووبارەكە بۆ ماوەی (12) كاتژمێر سەوز دەكرێت، ئەوەش بە تێكردنی رەنگی سەوزایی گیاو سەوزە تا رەنگی ئاوەكە سەوز بێت، كە بە ماددەی (فلۆرسین) دەناسرێت. سەرپەرشتیاری ئەو پرۆژەیە ناوی (ریشارد دالی)یە، رەنگی سەوزیش وەك رەنگێكی پیرۆز دەناسرێت، بەو كارەش بە ماوەی (45) خولەك تەواوی ئاوی رووباری شیكاگۆ سەوز دەبێت، تا (12) كاتژمێریش بەردەوام بە سەوزی دەمێنێتەوە و خەڵك و گەشتیارانیش وێنەی یادگاری لەگەڵدا دەگرن.