مەرج نییە هەموو كەسێ فڵچە و بۆیە و كەرەستەی وەك بۆیەی تابلۆكێشانی هەبێت لەو كارە داهێنەر بێت، ئەگەر چی زۆربەی كاری جوان دەكەن، بەڵام ئەو هونەرمەندە ئیتاڵییە بیرۆكەیەكی دیكەی هەیە بۆ وێنە و پەیكەری جۆراوجۆر. (جۆهانس ستوتر) ئەو گەنجە ئیتاڵیەیە، كە چەندین تابلۆ و پەیكەری دروست كردووە، لە دروست كردنی تابلۆكانیدا، هیچ سوودێكی لە كاغەز وەرنەگرتووە، بەڵكو توانیویەتی سوود لە جەستەی مرۆڤ ببینێت، تا ببێتە سەرچاوەیەك بۆ پەیكەر و دیمەنی ناو تابلۆكانی خۆی، ئەویش بە بۆیە و فڵەچەكانی سەر و لەش و لاری كۆمەڵێك كوڕ و كچی بۆیە كردووە، تەنانەت هەندێكیان لە مرۆڤ ناچن، بە شێوەیەك وێنە و تابلۆكانی ئامادەكردووە، كە مرۆڤ لەگەڵ میوە و سەوزە تێكەڵ بكرێت و كەسیش ئەوها بە سانایی هەستی پێنەكات، ئەمەش دەبێتە سەیرترین كاری تابلۆ و وێنەكێشان كە لە كۆتایی ئەو ساڵەدا لەلایەن ئەو گەنجە ئیتاڵییە بەرهەمی هێناون