كێكی بووك و زاوا لە رۆژی زەماوەند

كێكی بووك و زاوا لە رۆژی زەماوەند
ئێستا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان زیاتر كچان گرنگی بە رێ و رەسمی زەماوەند و ئاهەنگی هاوسەری دەدەن، واتە ئەو كارانەی لەو رۆژەدا جێبەجێ دەكرێن، دەبێ لەسەر خواستی خانمانی بووك بێت، ئەگەر چی كچان خەریكی جلی بووك و كەرەستە و ئێكسسواریان دەبن، بەڵام دەبێ ئەو لایەنەش فەرامۆش نەكەن كاتێك خۆیان لە نێو ئاهەنگدا دەبن، ئاه هەڵنەكێشن بڵێن ئەوە بۆ وایە و چۆن وا كراوە، یان لە دوای زەماوەندیان پەشیمانی و شپڕزەییان پێوە دیار بێت لە كار و رێ و رەسمی ئاهەنگیان. بۆیە لە ئێستاوە ئەگەر زەماوەندت لە پێشە یان هاوڕێیەكت كارێكی وای هەیە، دەتوانی یارمەتی بدەی تا لە رۆژی ئاهەنگ و زەماوەندا كێكی بووك و زاوا هەڵبژێری، پێشتر كێكی شێوە بازنە باو بوو، بەڵام تۆ دەتوانی لە ئاهەنگەكەتدا جیاواز بیت، دەتوانی كێكێك بە خواستی خۆت هەڵبژێری، مەرج نییە شێوەی بازنە بێت، بەڵكو چەندین شێوەی جۆراوجۆری كێك هەن، تۆش دەتوانی یەكێك لەوانە هەڵبژێری، وەك ئامادەكارییەكی پێشوەختە بۆ رۆژی ئاهەنگ و زەماوەندت، لە بیریش مەكە كە ناوی خۆت و زاوا لەسەر بووكەكە هەبێت، چونكە دیمەنەكە جوانتر دەكات.
Top