ئێكسسوارە رەنـــگ ئەڵماسەكانی ڤان كلێڤ

ئێكسسوارە رەنـــگ ئەڵماسەكانی ڤان كلێڤ
زۆری ئەو هەموو مۆدو شێوازە جۆراوجۆرانەی ئێكسسوارەكان، وا لەئافرەتان دەكات كە هەردەم نیگەران و دوودڵ بن لەهەڵبژاردنی شێوەیەك، یان مۆدێكی ئێكسسوار، چونكە لەنێو ئەو كۆمەڵەدا ناتوانن یەكێكیان بەدڵ بێت، بۆیە تووشی دڵەڕاوكێ دەبن لەدەستنیشانكردنی یەكێكیان، بەتایبەت ئەو ئێكسسوارانەی كە لەبۆنە و یادەكاندا لەبەری دەكەن. تەنانەت هەندێ جار بەهۆی رەنگی جلوبەرگەوە، هیچ یەك لە ئێكسسوارەكانت بەدڵ نابن، تا لەگەڵ جلەكاندا بگونجێن، هەر بۆیە كۆمەڵەی (فلاوەر لایس و كۆزمۆس و سنۆفیلاك – Flowerlace، Cosmos، Snowflake) ئاماژەیان بە رەنگێكی ئێكسسوار كردووە، كە لەگەڵ هەموو شێواز و رەنگی هەر جلوبەرگێكدا گونجاو دەبن، زیاتر ئاماژە بەو رەنگانەی ئێكسسوار دەكەن كە شایستەن تا یەكێكیانت لەبەر بێت، لەوانە: ماركەی ڤان كلێڤ، ئاماژە بە رەنگی ئەڵماس، یان سیلڤەر و زیو دەدات، كاتێك ئێكسسوارەكان لەو رەنگە دەبن، ئیدی لەگەڵ هەموو جلێكدا دەگونجێن، سنۆفلیكیش پێیانوایە: ئێكسسواری رەنگ سپی لوتكەی جوانی ئێكسسوارەكانن، فلاوەرلایسیش دەڵێ: ئێكسسواری دوو رەنگە (جا هەر رەنگێك بن)، شێوازێكی سەڕنجراكێشیان دەبێت، هەروەها كۆزمۆسیش دەڵێت: ئێكسسواری كلاسیك و لە رەنگی زێڕی مۆدێكی نایابی ئێكسسوارەكانن.
Top