ئارایشت و شێوازی پرچ بۆ ساڵی (2017)

ئارایشت و شێوازی پرچ بۆ ساڵی (2017)
ساڵانە بەر لە هاتنی ساڵی نوێ، چەندین لایەنی تازەی كە بۆ ساڵی داهاتوو دانراون، بانگەشەو نمایشی بۆ دەكەن، وادیارە ئارایشت و شێوازەكانی پرچیش یەكێكن لەمۆدە بانگەشەكراوەكان، تا لەئێستاوە ئافرەتان و تەنانەت پیاوانیش بزانن، مۆدی داهاتووی قژ چییەو چۆن دەبێت. هەر یەكە لە دیزاینەران و ئارایشتانی پرچ (پۆڵ و میگۆ ئیڤازیان)، كاری ئامادەكاری ئارایشتەكانی قژ دەكەن، لەنوێترین پێشبینیان بۆ مۆدی پرچ لە ساڵی داهاتوودا، چەند جۆرە ئارایشتێكە، كە لەپێشوودا دەرنەكەوتوون. ئەو شێوە ئارایشتانە بەتەسریحەی (مۆنستەر – Monster) ناسراون، كە زۆربەی لەجەژنی هاڵۆینەوە وەرگیراون، پێشبینی دەكرێت ئەو شێوازانە ببنە مۆدی ساڵی داهاتووی (2017)، هەر لەسەرەتای ئەو كارەدا، چەندین ئافرەت ئەو شێوازانەیان بۆ ئارایشتی پرچیان بەكارهێناوە، ئەوەش وەك نمایشێكی پێشەكی بۆ ئەو جۆرە ئارایشتانە بووە.
Top