تێكەڵەی رەنگەكان لەجلی زستانەدا

تێكەڵەی رەنگەكان لەجلی زستانەدا
سەرماو سۆڵەی ئەم وەرزە وایكردووە، بۆ خۆپاراستنمان زیاتر لەدوو، یان سێ پۆشاك لەبەر بكەین، تا لەسەرما بەدوور بین و زیانیشمان پێنەگەیەنێت، بەڵام زۆربەی خانمان حەز بە زۆریی رەنگەكان لەجلەكانیاندا ناكەن، چونكە پێیانوایە جوانیشیان دەشێوێنیت، بەڵام رەنگە لەم بیرۆكەیە هەڵە بن، دەتوانن جلەكانیان لەچەند رەنگێكی تێكەڵ پێكبێت و مۆدێكی شیكیش بێت. ئەو رەنگانەی لە جلی زستانەدا بەیەكەوە لە جلێك زۆر گونجاو دەبن، بریتین لە:
- پەمەیی و سەوزو رەش: مۆدێكی نایابە لەجلوبەرگدا، شێوازێكی ناوازەی هەیە.
- سەوزو پرتەقاڵی: زیاتر رەنگە سەوزەكە دەردەكەوێت و كاریگەری خۆی دەخاتەسەر رەنگە پرتەقاڵییەكە، بۆیە تۆی خانمیش دەتوانی تەنوورەیەكی پرتەقاڵی و چاكێت، یان بلووزێكی سەوز لەبەر بكەیت.
- پەمەیی و سوور: هەڵبژاردنی ئەو دوو رەنگە بەیەكەوە مۆدێكی نایاب و سەرنجڕاكێشی دەبێت لەجلوبەرگی زستانەدا.
- سەوزو رەساسی: دوو رەنگی دوورن لەیەكتر، بەڵام لەسەر جلوبەرگەوە شیك دەردەكەون، هەوڵبدە تاقییان بكەیتەوە.
- قاوەیی و رەنگی سووری ئاگر: دوو مۆدی نایابن لەجلوبەرگدا، هەمیشە لەیەكتر نزیكن و شیاوی یەكترن، مۆدێكی تێكەڵ دروست دەكەن.
- رەساسی و رەش: دوو رەنگی كاریگەرو فەرمی، دەتوانی جلەكانیان لەم دوو رەنگی بۆ زانكۆ و دەوام و میوانی لەبەر بكەیت.
Top