كراس و جلی بووك بۆ ساڵی (2017)

كراس و جلی بووك بۆ ساڵی (2017)
بەر لەهاتنی ساڵی تازە، كۆمەڵێك مۆدی جلوبەرگ و ئێكسسوارو كەرەستەكانی جوانكاری بۆ ساڵی نوێ ئامادەدەكرێن و مۆدیان دیار دەكرێن، تا خانمان لەئێستاوە ئاشنای شێوازەكانی داهاتووی جوانكاری بن، هەروەها بۆ ئەوەی لەئێستاوە كار بۆ بەدەستهێنان و ئامادەكاری مۆدە تازەكە بكەن، لەتازەترین مۆدەكانی جلی بووك كە لەلایەن دیزاینەر (زاك پۆسن- Zac Posen) كاری لەسەر كراوە، لەشاری لۆس ئەنجلیسی ئەمریكی، كە بۆتە جێگەی سەرنجی هەمووان. مۆدە تازەكەی جلی بووك هاوشێوەی شێوەی كلكە ماسییە، كە لەخوارەوە لەشێوەی پەڕپەڕ و نەخشەوە فراوان دەبێتەوە، بە مۆدی (دانتیل) دەناسرێت، لەبەشی ناوەڕاست و لەسەر ناوقەدەوە لەشێوەی كێب (گڕنی) دەبێت، شێوەی ئەو جۆرە كراسە لەدیمەنی سرووشتی شێوەی ماسی وەرگیراوە، بەمانای ئەوەی جلی بووك هاوشێوەی شاجوان و بووكی دەریا بێت.
Top