بۆ یەکەمجار لەچکپۆشێک بەشداری کێبڕکێی شاجوانی ئەمریکا دەکات

بۆ یەکەمجار لەچکپۆشێک بەشداری کێبڕکێی شاجوانی ئەمریکا دەکات
ڕەنگە واهەست بکەین یان گوێبیستی ئەوە بین کە پۆشینی لەچک لە جوانی خانمان کەمدەکاتەوە، یاخود ئەوانەی لەچک دەکەن ناتوانن وەک خانمانی دیکە بەدیهێنەری خەونەکانیان بن، بەڵام خاتونێکی سۆماڵی تەمەن 19 ساڵ بەناوى حەلیمە ئەدەن بڕیاڕیدا کە ئەو ڕێچکەیە بشکێنێت و نیگای خەڵکانی بیانی بەرامبەر پۆشینی لەچک بگۆڕێت.
حەلیمە وەک یەکەم خانمی لەچکپۆش بەشداری لە کێبڕکێی شاجوانی مینیسوتا لە ئەمریکا دەکات، ئامانجی ئەوەیە کە ئەو بەربەستانە بشکێنێت کەدێنە بەردەم خانمانی موسڵمان و لەچکپۆش، ناوبراو دەڵێت "دەمەوێت خەڵک بزانێت هەڵبژاردنی لەچک ویستی خۆمە و دەیپۆشم، چونکە فەرمانە".
حەلیمە خوێندکاری زانکۆی "سان کلووە" دوای بەشداریکردنی لەو کێبڕکێیە تووشی هەندێک گرفت بوو لەگەڵ خێزانەکەی و خەڵکی سۆماڵ.


خەندان
Top