گیراوەی زەیتی زەیتون و زەیتی گوێزی هندی

گیراوەی زەیتی زەیتون و زەیتی گوێزی هندی
زۆرێک لە خانمان بە دەست هیلاک بون و سووتانی قژیانەوە دەناڵێنن، بەتایبەت لەم وەرزەدا کە هەوایەکی وشک و زیانبەخشی هەیە بۆ قژ، پێویستە خانمان زیاتر لەم وەرزەدا گرنگی بە جوانی قژیان بدەن و دوور بکەونەوە لە ئامێرە وشککەرەوە زیانبەخشەکان و بە گیراوە سروشتییەکان پارێزگاری لە جوانی و نەرمی قژیان بکەن.
بۆ ئەم مەبەستەش چەندین رێگای سروشتی و گیراوەی کاریگەر هەیە کە بە جێبەجێکردنیان دەبیتە خاوەنی قژێکی نەرم و بریقەدار و رزگارت دەبێت لە قژە هیلاک و ماندووەکەت.
یەکیک لە باشترین زەیتە سروشتییەکان کە کێشەی سووتانی سەرتاڵەکانی قژ چارەسەردەکات، بە تێکەڵکردنی دوو کەوچکی چێشت لە زەیتی زەیتتون و دوو کەوچکی چێشت لە زەیتی گوێزی هندی و کەوچکێکی گەورە لە ماست، خۆت لە کێشەی تاڵە سووتاوەکانی قژت رزگاربکەیت، ئەم گیراوەیە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بدە لە قژت و دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

گیراوەی ماست و هەنگوین
رێگەیەکی تر بۆ نەمانی هیلاکی قژە سووتاوەکان تێکەڵکردنی کەوچکێکی گەورە ماست و کەوچکێک هەنگوینە لەگەڵ کەمێک لە زەیتی زەیتون، ئەم گیراوەیە هەفتەی دوو جار بیدەیت لە قژت کە ئەمەش هەنگاوێکی باشە بۆ پارێزگاریکردن لە قژە سووتاوەکانتان.

گیراوەی هێلکە و زەیتی زەیتون
گەر کێشەی درێژ نەبوونەوەی قژت هەیە و حەزت لە قژێکی درێژ و پڕ و خاوە ئەوا ئەم گیراوەیە بەکاربهێنە کە باشترین چارەسەرە بۆ ئەو کەسانەی قژیان درێژ نابێتەوە.
دوو هێلکە لە قاپێکدا بشڵەقێنە پاشان کەوچکێکی گەورە لە زەیتی زەیتون لەگەڵ نیو کەوچک هەنگوینی تێکەڵ بکەو بیدە لە بێخی سەرت و تاڵەکانی قژت، ئەم گیراوەیە هەفتەی دووجار بەکاربهێنیت بۆ ماوەی نیو کاتژمێر پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.
سەرجەم گیراوەکان دوای زیاتر لە مانگێک دەتگەیەنێتە باشترین ئەنجام و سەرجەم کێشەکانی قژت چارەسەردەکات.


خەندان
Top