لەپێناو مانەوەی بۆنەکەت بۆ ماوەیەکی زۆر بەم شێوەیە بەکاریبهێنە
December 9, 2016
رەنگا و ڕەنگ
1-هەڵبژاردنی بۆنی بەهێز بەتایبەت ئەو بۆنانەی لە پێکهاتەی گەرمی و داری سەندەل دروستکراوە، چونکە زۆر دەمێنێتەوە.
2-ئەو پاکەرەوە و پێکهاتانەی لە گەرماو بۆ خۆشتن بەکاریدەهێنیت، هەوڵبدە هەمووی بۆندار بێت.
3-بۆن بدە لەهەندێک شوێنی گرنگ، وەک مەچەک نێوانی قۆڵەکان واتە ئەنیشک و پشتی گوێ، چونکە پلەی گەرمی ئەو بەشانەی لەش دەبێتە هۆی زیاتر گەشانەوە و بڵاوبوونەوەی بۆنەکە و مانەوەی.
4-هەرگیز بۆنەکە بەخێرای مەپرژێنە بە سەرجەم لەشتدا، چونکە جێگیر نابێت و زوو ئەو بۆنە دەڕوات.
5-ڕێکخستنی پێست و بەکارهێنانی کرێم پێش بەکارهێنانی بۆنەکە، چونکە یارمتیدەرە بۆ زیاتر مانەوەی.
6-هەڵگرتنی بۆنەکانت لەشوێنی باشدا واتە سارد بێت و وشک بێت، بۆ ئەوەی باشتر بۆنەکەی بمێنێەوە وەک خۆی.
خەندان
