لەپێناو مانەوەی بۆنەکەت بۆ ماوەیەکی زۆر بەم شێوەیە بەکاریبهێنە

لەپێناو مانەوەی بۆنەکەت بۆ ماوەیەکی زۆر بەم شێوەیە بەکاریبهێنە
خانمان هەمیشە ئارەزووی بەکارهێنانی بۆن دەکەن و ئارەزوو دەکەن بەردەوام خۆشترین بۆن لە لەشیان بێت، بۆ ئەوەی ئەو بۆنەی بەکاریدەهێنێت بۆ ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە پێویستە پەیڕەوەی ئەم ڕێنماییانە بکەیت.

1-هەڵبژاردنی بۆنی بەهێز بەتایبەت ئەو بۆنانەی لە پێکهاتەی گەرمی و داری سەندەل دروستکراوە، چونکە زۆر دەمێنێتەوە.

2-ئەو پاکەرەوە و پێکهاتانەی لە گەرماو بۆ خۆشتن بەکاریدەهێنیت، هەوڵبدە هەمووی بۆندار بێت.

3-بۆن بدە لەهەندێک شوێنی گرنگ، وەک مەچەک نێوانی قۆڵەکان واتە ئەنیشک و پشتی گوێ، چونکە پلەی گەرمی ئەو بەشانەی لەش دەبێتە هۆی زیاتر گەشانەوە و بڵاوبوونەوەی بۆنەکە و مانەوەی.

4-هەرگیز بۆنەکە بەخێرای مەپرژێنە بە سەرجەم لەشتدا، چونکە جێگیر نابێت و زوو ئەو بۆنە دەڕوات.

5-ڕێکخستنی پێست و بەکارهێنانی کرێم پێش بەکارهێنانی بۆنەکە، چونکە یارمتیدەرە بۆ زیاتر مانەوەی.

6-هەڵگرتنی بۆنەکانت لەشوێنی باشدا واتە سارد بێت و وشک بێت، بۆ ئەوەی باشتر بۆنەکەی بمێنێەوە وەک خۆی.


خەندان
Top