سێ ماسکی بەسوود بۆ پێستی چەور

سێ ماسکی بەسوود بۆ پێستی چەور
خانمانی خاوەن پێستی چەور كێشەیان لەگەڵ روخساریان هەیە، چونكە هەمیشە بەهۆی ئەو زەیتە زیادە سروشتیەی پێستیانەوە بەردەوام پێویستی بە خزمەتکردن هەیە و رەنگە زیپكەی زۆریش دروست بكات، دەتوانیت بەم هەنگاوانە خۆت لە چەوری پێست رزگار بكەیت.

رۆژانە هەوڵبدە دەموچاوت پاك بكەیتەوە لایەنی كەم دووجار بیشۆ لە رێی پاكەرەوەی گونجاو و تایبەت بە پێستی چەور، لەهەمانکاتدا دەکرێت لەگەڵ ئەوەشدا بەم پێكهاتانە لە ماڵەوە ماسكێكی سروشتی بۆ پێستە چەورەكەت بكەیت.

ماسكێك بۆ پاراستنی پێست و مانەوەی بە درەوشاوەیی و پێستێكی زیندوو:
سپێنەی هێلكە و نیو كوپ ئاوی لیمۆ و كەوچكێك هەنگوینی سپی و رەش و كەوچكێك ئاوی كانزایی تێكەڵ بكە و بیدە لە روخسارت بۆ ماوەی نیو كاتژمێِر دواتر جوان بیشۆ.

ماسكێك بۆ موغەزی دان بە پێستەكە و پاراستنی لە كاریگەرییەكانی دەرەوە و جوانكردنی:
دوو كەوچك لە هاڕراوی شۆڤان
چارەكە كوپێك لە ماستی زوبادی
كەوچكێكی گەورە ئاوی لیمۆ
كەوچكێكی بچوك ئاوی گوڵ
سەرجەم پێكهاتەكان تێكەڵ بكە و بیدە لە روخسارت بۆ ماوەی 10 خولەك.

ماسكێك بۆ زیندووكرنەوەی پێستە مردوەكان و رزگاربون لە زەیتی زیادەی پێست و خاڵە رەشەكان:
دوو كەوچك لە هارراوی بادامی تاڵ
سێ كەوچك هەنگوینی سپی
سەرجەم پێكهاتەكان تێكەڵ بكە و بیدە لە روخسارت بۆ ماوەی 15 خولەك.

یاخود دەتوانیت سركەی سێو و ئاوی كانزایی تێكەڵ بكەیت و بە لۆكە بیدەیت لە پێستەكە بۆ ماوەی 15 خولەك و دواتر بیشۆیت.


خەندان
Top