ئەڵقەكەت گوزارشت لە خۆت دەكات

ئەڵقەكەت گوزارشت لە خۆت دەكات
هەموو كچێك ئاواتە خوازە ئەڵقەیەك لە پەنجەی بكات، كە هێمای خۆشەویستی و پاكی نێوان خۆی و هاوسەرەكەی بێـت، ئەڵقە وەك ئێكسسوارێكی سەرنج راكێش، هەر ئەوە نییە كە تەنیا بە پەنجەتەوەیە و مانای هاوسەریت كردووە، بەڵكو ئێكسسوارێكە گوزارشت لە هەست و جوانیت دەكات، لە چۆنیەتی هەڵبژاردنی كەرەستەی ئێكسسوارت، ئەگەر تۆ كەسایەتیت توندە و لەگەڵ خەڵك دوورەپەرێزیت، وا چاكە ئەڵقەكەت ئەڵماس بێت یان لە رەنگی ئەڵماس بێت چونكە ئەو جۆرە لە دوورەوە دیارە، تەنانەت تا گەورە بێت چاكترە، ئەگەر كەسایەتێت هێمن و لەسەرخۆیە، دەبێ هەوڵبدە ئەڵقەی زێڕ لە پەنجەت بكەیت، چونكە زێڕ هێمای ئارامی و هەستە، بەڵام چاكترە پێشتر بزانیت چ جۆرە ئەڵقەیەكت دەوێ، كە سەرەتا شێوازەكەی بزانە، دواتر بڕیار بدە لە چ ماددەیەك بێت، ئەگەر حەز بە ئەڵماس دەكەیت، یان دەتوانی تەنیا لە زێڕ بێت، چونكە هەندێ لە كچان تەنیا حەز بە زێڕ دەكەن، هەندێكی دیكەش شەیدای ئەڵماس و زیووە، بۆیە دەبێ سەرەتا بزانیت چ هەڵدەبژێرێت و لەگەڵ پێستت بگونجێت، هەروەها دەبێ رەچاوی شێوەی ئەڵقەكەش بكەیت، كە گەورە بێت یان بچووك بە پێی خواستی خۆت.
Top