غەواسەیەك لە ناوەڕاستی شەقام

غەواسەیەك لە ناوەڕاستی شەقام
هەمیشە زانیومانە كە غواسە لە ژێرەوەی دەریادا دێت و دەچێت، جار جار بۆ كاری پێویست، یان بە مەبەستی گۆڕینی تیمەكانیان سەر ئاو دەكەون، بەڵام ئەوەی لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا روویدا، حاڵەتێكی ناوازە بوو، هەموو خەڵكی ئەو شارەی تاساند. ئەوەی دەیبینن دیمەنی غەواسەیەكی راستەقینەیە، لە بەرەبەیانییەكی ئەو شارەدا، لە ناوەڕاستی شەقامێكدا دەركەوتووە، سەرەتا بووە جێگەی سەرنجی زۆربەی خەڵكی شارو شایەتحاڵانی بینینی غەواسەكە، دوای ئەوەی تیمەكانی ئاگركوژێنەوەو پۆلیس و خەڵكیش لێیان كۆدەبنەوە، لەناكاو تیمێكی رێكلام لەنێو كۆمپانیاكەدا دەردەكەون و رەوشەكە بۆ خەڵك روون دەكەنەوە، لەوەی كە رێكلامێكە بۆ كۆمپانیایەكی دڵنیایی (تأمینات)ی ئیتاڵی، مەبەستیش لەو كارە ئەوە بوو كە ئەگەر رۆژێك غەواسەیەك ئۆتۆمبێلەكەتانی تێكشكاند، ئێمە ئامادەین بۆتان چاكی بكەینەوە.
Top