چۆن پەڵەی رەش لە دەم و چاوت ناهێڵێت
December 7, 2016
رەنگا و ڕەنگ
-رۆنی باوی :دەتوانی لە رێگەی بەكاربهێنانی رۆنی باوی، بە باشترین گیراوەی سرووشتی بۆ پێست دادەنرێت، هەوڵبدە رۆنی باوی پەیدا بكەیت و بە پەموویەك دڵۆپەیەكی بخەیە ژێر چاوەكانت، یان ئەو شوێنەی كە پەڵەی رەشی تێدا بەدی دەكەیت، پاشان بە نەرمی ئەو شوێنە بە پەنجەی دەستت بشێلە تا رۆنەكە بە جوانی پەرت دەبێت و دەچێتە ناو پێستەوە، وا باشە ئەو كارە شەوانە بكەیت، بۆ بەیانیش دەم و چاوت بە ئاوی شلەتێن بشۆیت.
رێگەی دووەمیش بۆ نەهێشتنی پەڵە و وردە خاڵی رەش، دەتوانی سوود لە ئاوی گوڵ ببینیت، كە ئەوەشیان رێگەیەكی دروستە لەوەی پەڵە و رەشە خاڵ لە دەم و چاوت نەهێڵیت، دوای ئەوەی ئاوی گوڵ دەهێنێت و بە پەموو بەسەر شوێنی خاڵی رەش و پەڵەكان بسووێنە، پاشان پارچە قوماشێكی پاك و نەرم لەسەر ئەو شوێنانە دابنێ بۆ ماوەی (5) خولەك، پاشان ئەو پارچە قوماشە لادە، دەم و چاوت بە جوانی بشۆ، ئەو كاتە هەست بە جوانی و گۆڕانكاری لە روخسارت دەكەیت.
