منداڵێک لەدایکدەبێت کێشی 560 گرامە
December 6, 2016
رەنگا و ڕەنگ
ئەلیزابێس خانمێکی بەریتانی بوو لەپاش 23 هەفتە لە دووگیان بوو کە دەکاتە 5 مانگ، منداڵی بوو، کاتێک منداڵەکەشی لەدایکبوو کێشی تەنها 560 گرام بوو، بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی "میرەر" ئەلیزابێس کە تەمەنی 30 ساڵە وتوویەتی "کاتێک گەیشتمە نەخۆشخانە و منداڵەکەم بوو هەستم دەکرد کە کۆرپەکەم شتێکی بەسەردێت، چونکە زۆر پێشتر لەکاتی خۆی لەدایکبوو، ئەگەری مردنیشی لە %50 بوو".
]پزیشکەکانیش هەرچەند ڕای سلبییان زۆر بوو لەسەر ئەو منداڵە، بەڵام هەموو هەوڵێکیاندا لەپێناو مانەوەی لەژیاندا، دایکەکە دەڵێت "بەخۆمم دەووت دەبێت بەهێز بم و متمانە بە پزیشکەکان بکەم".
لەپاش 103 ڕۆژ بە چاودێریکردن و هاوکاری پزیشکەکان و خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی ژیانی ئەو کۆرپەیە بەردەوام بوو، تا دواجار توانرا بە تەندروستیەکی گونجاوەوە بدرێتەوە دایکی و نەخۆشخانە بەجێبهێڵێت.
