لە دكتۆرییەوە بۆ دیزاینی جلوبەرگ

لە دكتۆرییەوە بۆ  دیزاینی جلوبەرگ
جیهانی فاشیۆن و جلوبەرگ ئەوەندە سەرنجڕاكێشە كە نەك تەنیا یاریزانان و كەسانی بەناوبانگ و سیاسییەكانیش سەرسام دەكات، بەڵكو دكتۆرانیشی خستۆتە ژێر ركێفی خۆیەوە. دیارترین نموونە ئەو پیاوە توركەیەكە ناوی (عەلی)یەو وێنەگرێكی ئەڵمانی بەناوی (زۆری سباتۆن) هەموو بەیانییەك وێنەی ئەو پیاوە پیرە دەگرێت، كە تەمەنی (86) ساڵە، تەنانەت هەر رۆژەو جلێكی لەبەر دەبێت، هەربۆیە دەبێتە جێی سەرنجی ئەو وێنەگرە، دوای ئەوەی وێنەگرەكە لەو پیاوە پۆشتە شیكە دەپرسێت ئاخۆ بۆچی هەموو رۆژ ئەوەندە دڵخۆش و جلی وا جوان لەبەر دەكات، ئەویش لە وەڵامدا ئاماژەی بەوەدا كە لە پێشوودا لە بواری پزیشكی كاری دەكردو ئەوەندە دڵخۆش نەبووە وەك ئەوەی ئێستا لە بواری دیزاین و بەرگدرووی جلوبەرگدا پێوەی خەریكە.
Top