ئەو پیاوەی كە حاكمی ویلایەتی (ئیدۆ)یەو دەكەوێتە باشووری وڵاتی نایجیریا و بە زاوا ناشیرینەكە ناسراوە، ناوی (ئەدامز ئۆشیمیۆل)ـە كە شێوەی هێندە رەوا نییە تا كچان نەك تەنیا بیكەن بە هاوسەریان، بەڵكو تەنانەت ترسناكیشە. هاوسەرەكەی ئەو حاكمە (5) ساڵ لەمەوبەر بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە گیانی لەدەست دا، ئەویش دوای ئەوەندە ساڵە خۆی بۆ نەگیراو لە ماوەی رابردوودا خۆشەویستی بۆ كچە خزمەتكاری فڕۆكەوانی و نمایشی جلوبەرگ (لارا فۆرتس) دەربڕی، كچە نمایشكاریش بە داواكەی رازی بوو، دواجار لەئاهەنگێكی تایبەت و بە ئامادەبوونی (موحەمەد بوخاری) سەرۆكی نایجیریا ئاهەنگی هاوسەرییان سازدا. زاوا ناشیرینەكە تەمەنی (64) ساڵە و لە پێشوودا موسڵمان بووەو دواتر ئایینەكەی گۆڕیوە بۆ مەسیحی، بووكەخانیش كچە نمایشكاری تەمەنی (30) ساڵەو خەڵكی وڵاتی ئەسیوپیایەو ئێستاش لە وڵاتی بەریتانیا نیشتەجێیە.