سەرماو سۆڵەی ئەم وەرزە ئەوەندە بەهێزە كە نەك تەنیا كاریگەری لەسەر رووخسار هەیە، بەڵكو هەموو جەستەت دەگرێتەوەو رەنگە سەرمای ئەم كاتانە كاریگەری نێگەتیڤی لەسەر جوانیی جەستە و لەش و لارت هەبێت، بۆ نموونە: كاتێك پێ و قاچت تووشی سەرما دەبێت، ئیدی دەبێتە هۆی قڵیشان و چرچ و لۆچی پێستی قاچ و پێ، بۆیە دەبێت چارەی ئەو گرفتە بكەیت و قاچەكانت لە سەرما بپارێزیت، ئەوە جگە لەوەی مۆدێكی جوانی پێڵاو و گۆرەوی پێویستە لە پێ بكەیت، گونجاوترین جۆری گۆرەوی و پێڵاوی ئەم وەرزە ساردەش بریتییە لە: گۆرەوی پەموو، یان قوماشی ئەستوور و هەوا نەگۆڕ، واتە ئەوانەی كونی قوماشەكانیان بچووكن، هەروەها پێڵاوی (پووت) لوتكەی مۆدەكانی پێڵاوی وەرزی سەرمای گرتووەو دەبێتە شێوازێكی سەرنجڕاكێش و لەگەڵ زۆربەی جلوبەرگدا دەگونجێت، ئەو پووتانەی لەو وەرزەدا بە مۆدی سەرەكی دادەنرێت، بریتییە لە پووتی كورت، كە تا سەر گۆزینگە بە پووتی (Ankle poot) دەناسرێت، گرنگیشە خانمان ئەوە بزانن كە پووت و پێڵاوی سپی لەم وەرزەدا باو نییەو پێویستە رەنگێكی دیكە هەڵبژێرن.