دەستەوانەی زستانە

دەستەوانەی زستانە
گەڵێ جار خانمان گلەیی لەوە دەكەن لەم وەرزەدا، دەست و بازوویان هەردەم سارد و سڕ دەبێ، تەنانەت پێستی دەستیشیان بە قلیشە و چرچ و لۆچی لێ پەیدا دەبێ، هەندێ جاریش دەبێتە هۆی نەخۆشی پێست و دەقلیشێت یان خانەكانی پێستی دەست ماندوو دەبن، هەموو ئەو هۆكارانەش لەلایەن سەرما و سۆڵەوە دروست دەبن، بۆیە دەبێ خانمان رێگە چارەیەك بۆ ئەو گرفتانە بدۆزننەوە. زۆربەی كچان و خانمان چەندین گیراوە و دەرمان بەكاردەهێنن، بەڵام رەنگە كەم جار ئەو دەرمانانە سوودمەند بن، بەهۆی زۆری نزم بوونی پلەی گەرمی، كە وادەكات پێستی دەست تێكبدات، پسپۆرانی جوانكاری ساڵانێكە چارەسەریان بۆ گرفتە دۆزیوەتەوە و كە بە لە دەست كردنی دەستەوانەی گەرم و گوڵدار، پێستی دەستت بە تەواوی پارێزراو دەبن. ئیدی ئەگەر ئەو كارەت كرد و دەستەوانەیەكی گەرم لە سووف و پەمووت لە دەست كرد، وا چاكە مۆدێكی جوانیش دەستنیشان بكەی، لە مۆدەی هەمە چەشنی دەستەوانە، چونكە هەندێكیان لە قوماشن، هەندێكی دیكە لە پێستی گیاندارانن، بەشێكی دیكەشی لە پەموو دروست كراون، ئەوەی لە پەموویە، نەرم و نیانە و تەنانەت لە دەست كردنیشی خۆشە و نەرمە، بۆیە وا چاكە لەو وەرزەی ساڵدا، دەستەوانەیەكت لە دەست بێت، ئەگەر لە دەستیشت نەكرد باشترە لە گیرفانت بێت، بۆ پاراستنی دەستەكانت.
Top