جوانترین رێگای بناری شاخ لە جیهان

جوانترین رێگای بناری شاخ لە جیهان
ئەو رێگایە دەكەوێتە وڵاتی نەرویج، هاوشێوەی رێگای لۆفەكانی بەرزایی شارۆچكەی پیرمامی شاری هەولێرە، كە بە هەمان شێوە و دیزاین دروست كراوە، بەڵام ئەوەی وڵاتی نەرویج بە جوانترین و سەیرترین دادەنرێت، ئەو رێگا شاخاوییە ناوی (ترۆڵستیگن)ـەو دەكەوێتە ناوچەی (راوما) لە شاری (ئەندالاسنیس - رامسداڵ)ی وڵاتی نەرویج، ئەو رێگایە لە نێوان هەردوو ناوچەی (رامسداڵ و ڤاڵدال)ـەو دەكەوێتە بناری زنجیرە شاخەكانی (راوما و هارپین)، ئەو رێگایە لەساڵی (1936) لەلایەن شا (هاكون) بڕیاری دروستكردنی بۆ دراوە، كە ماوەی (8) ساڵی خایاندووە تا كۆتایی بە پرۆژەكە هاتووە. رێگاكە لە شێوەی (زیگزاگ) دروست كراوە، درێژییەكەی (8) كیلۆمەتر دەبێت، هەروەها لە خوارەوە (320) مەترەو بەرەو بەرزایی (850) مەتر دەچێت، رێگایەكی بە چاو ترسناكە، بەڵام بە ئۆتۆمبێل بە یەكێك لە خۆشترین رێگاكان دادەنرێت لە رووی مەترسییەوە، چونكە بە شێوەیەكی ئەندازەیی زیرەك دروستكراوەو تا ئێستاش هیچ رووداوێك تیایدا رووی نەداوە.
Top