چۆن شامپۆی گونجاو بۆ قژت هەڵدەبژێریت

چۆن شامپۆی گونجاو بۆ قژت هەڵدەبژێریت
بەكارهێنانی شامپۆ و جۆرەكانی پرچ پاككردنەوەو جوانكردن، جیاوازی زۆریان هەیە، هەر بۆیە پێویستە تۆی خانمیش رەچاوی جۆری شامپۆكەت بكەیت، تاوەكو لەگەڵ جۆری پرچت گونجاو بێـت و كاری خۆی بكات، لێرەوە ئاشنای ئەو جۆرە پرچ و شامپۆیانە ببە كە لەگەڵ یەك دەگونجێن:
- قژی وشك – سادە، زۆربەی خانمان پرچیان سادەو وشكە، بەمەش زوو هەڵدەوەرێت، ئەگەر شامپۆیەك نەبێـت لەگەڵ پێكهاتەی مووەكە نەگونجێت، بۆیە وا چاكە ئەو شامپۆیانە بەكاربهێنێت كە دەوڵەمەندن بە رۆن و ڤیتامینات.
- قژی چەور: ئەوانەی دەست لەپرچیان دەدەن و هەست دەكەن دەستیان چەور دەبێت، پرچیان چەورەو پێویستە هەفتانە دوو جار قژیان بشۆن و ئەو شامپۆیانە بەكاربهێنن كە بۆ پێستی سەر ئامادە كراون.
- قژی بێ هێز، لاواز : هەندێ لە پرچی خانمان ناسك و لاوازن و بەرگەی هەموو جۆرە شامپۆیەك ناگرن، بۆیە پێویستە ئەو شامپۆیانە هەڵبژێرن كە پرچ بەهێز دەكات و پێكهاتەی بەهێزی تێدایە.
- قژی ناسك: ئەو جۆرەیە كە زوو زوو هەڵدەوەرێت و ژێرەوەشی ناسكە، بۆیە پێویستە ئەو شامپۆیانە بەكاربهێنن كە پرۆتینی تێدایە، هەروەها ئاگاداری شێوازی بەستان و ئارایشتكردنی پرچتان بن.
Top