وێنەگرتن، هونەرێكە كە یان لە رێگای كاركردن و تاقیكردنەوەی كەسی، یان لە رێگەی پسپۆڕی و ئەكادیمی دەبێتە حەز و خولیای كەسانێك، بەڵام بیرۆكەی ئەو وێنەگرە سڕبییە، ناوازەیەو هەمیشە بە دوای تازەگەری و نوێكاری و داهێنانە لە وێنەگرتندا، ئەو وێنەگرە ناوی (دوسان ستوجانسفیك)ـەو لە وڵاتی سڕبیا دەژی و لەداهێنانێكی تازەدا، وێنەی لە نێو دڵۆپە ئاو و باراندا گرتووە، كە وێنەكان بە جوانی و بە روونی دیارن، بەرهەمەكانی بریتیین لە وێنەی زۆربەی وڵاتانی جیهان لەنێو دڵۆپەدا، كە دیمەنێكی سەرنجڕاكێش و سرووشتی پێوە دیارە، وەك ئەوەی بە چاوی خۆت سەیری نێو دڵۆپە ئاوەكان بكەیت.