شارۆچكەی (مینتۆن) دەكەوێتە رۆژهەڵاتی كەنارەكانی (رێڤێرا) لە وڵاتی فەڕەنسا، ساڵانە بەبۆنەی هاتنی وەرزی سەرما فیستیڤاڵێكی سەیرو دەگمەن ئەنجام دەدەن. ئەو فیستیڤاڵە بە گەورەترین نمایشی ساڵانەیان دادەنرێت، كە تایبەتە بە (لیمۆ و پرتەقاڵ)، هەر تەنیا نمایش بە لیمۆ و پرتەقاڵیش ناكەن، بەڵكو چەندین پەیكەر و شێوەی سەیر و ئۆتۆمبێل و كەرەستەو كەلوپەل لەم دوو میوەیە دروست دەكەن و ئەو رۆژەش بە نێو شەقامەكانی شارۆچكەكەیاندا دەیسووڕێننەوە، ئەمساڵیش بە بەشداری (300) ئامادەكاری نمایشەكەو بەكارهێنانی (150) تەن لیمۆ و پرتەقاڵ، بە بەرچاوی خەڵكی شارۆچكەكەو گەشتیارانەوە نمایشەكەیان ئەنجامدا. مێژووی ئەو فیستیڤاڵە بۆ سەدەی (18) دەگەڕێتەوە، كە ئەو شارۆچكەیە لە بەرهەمێنانی ئەو دوو میوەیە یەكەمی بێ ركابەر بووە، هەر بۆیە تا هەنوكە ساڵانە نمایش و فیستیڤاڵیشی بۆ دەكەن، یەكێك لە سەیرترین پەیكەرەكانی ئەمساڵ درووستكردنی پەیكەرێك بوو لە لیمۆ و پرتەقاڵ بە بەرزایی (10) مەتر.